Music & Sport

ئاگاداری سووراوی لێو بن
خانمی قەشەنگ! بۆ جوانکاریی و ئاڕایشت تۆ لەوانەیە ڕۆژانە سووراوی لێو بەکار بھێنێت، بەڵام ئاگاداری ناوەڕۆکی نوێترین توێژینەوەی زانستی بە کە لەسەر ئەو ماددەیە ئەنجامدراوە. بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوەی زانستی کە لەسەر سووراوی لێو ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە بەشێکی زۆر لە مارکە جیھانییەکانی تایبەت بە جوانکاری خانمان، ماددەیەک لە دروستکردنی سووراودا بەکاردەھێنن کە ھۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک.

خۆت لە ھەندێک مارکەی سووراو بپارێزە

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی کە گرووپێکی پسپۆڕ لە زانکۆی “تۆرینتۆ”ـی کەنەدی ئەنجامی داوە، دەرکەوتووە کە ژمارەیەکی زۆر لەو سووراوانەی کە ئێستا لە بازاڕەکاندان، ماددەی “قوڕقۆشم”ــیان تێدایە، ئەو ماددەیەیش بە پێی لێکۆڵینەوەی زانستی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی نێوبراو ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشکردنی خانمان بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک.

ھەر بە پێی توێژینەوەکە کۆمپانیاکانی بواری جوانکاری بۆ بەخشینی بریقە،یان بریسکەدان لە سووراودا بەکار دەھێنن.

ئاگاداری ئەم مارکە سووراوانە بە

گرووپی توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ٦٤ مارکەی جیھانیی تایبەت بە سووراو کردووە، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم مارکانە ماددەی “قوڕقۆشم”ـیان تێدایە، کە بەشێکی زۆری ئەو مارکانە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا ھەن. یانیش لە ساڵۆنەکانی جوانکاری خانماندا بەکاردەھێنرێن، مارکەکانیش بەشێکیان ئەمانەن:

١- ڕێد ئێرس “Red Earth”

٢- کریستیان دیور

٣- لانکۆم

٤- ئێڤ سان لۆران( کە بەپێی توێژینەوەکە زۆرترین ڕێژەی تێدایە، لە بازاڕەکانی کوردستانیشدا زۆرە)

٥- ئێستی لۆرد

٦- شیسیدۆ

٧- شانێل

٨- لیپ ڕێد

٩- مۆنتێس

١٠-ڕێد لەیدی

١١- دەبلیو

١٢- ماکس بیوتی

چۆن دەزانیت سووراوێک ئەو ماددەیەی تێدایە؟

ئامادەکارانی تویژینەوەکە بۆ ناسینەوەی ئەو سووراوانەی کە ئەو ماددە ترسناکەی تێدایە، ئامۆژگاریی خانمانیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن سووراوی سەلامەت لە یەکێکی مەترسیدار کە “قوڕقۆشم”ـی تێدایە. ئەویش بەم شێوەیە:

بڕێک لە سووراوەکە بخەرە سەر پەنجەت، پاشان ئەڵقەیەک یان ئەنگووستیلەیەک یان ھەر پارچە زێڕێکی دیکە بخەرە سەر سووراوەکە، ماوەیەک چاوەڕێ بکە. پاشان تەماشای سووراوەکە بکە، ئەگەر ھەستت کرد ڕەنگەکەی بەھەر شێوەیەک گۆڕاوە، ئەوە دڵنیا بە کە سووراوەکە “قوڕقۆشم”ـی تێدایە.

دڵنیابە !ئەو ڕێگەیەیش تاقی کراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە

هـــه‌نـــار … بـاشـتـریـن ڤـیـاگـرای‌ سـروشـتـی‌
هه‌نار یه‌كێكه‌ له‌میوه‌ پاییزیه‌ به‌تام و به‌له‌زه‌ته‌كان, كه‌باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ زۆرێك له‌نه‌خۆشیه‌كان هه‌روه‌ك زانایان و پزیشكانی‌ پسپۆڕ له‌میانه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كانیانه‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشیی دڵ و شێرپه‌نجه‌ و به‌هێزترین هۆكاریشه‌ بۆ به‌هێزتر كردنی‌ توانا سێكسیه‌كانی‌ مرۆڤ, كه‌له‌و ڕووه‌وه‌ رۆِڵی‌ ڤیاگرای‌ سروشتی‌ ده‌بینێت . ڕۆژنامه‌ی‌ ” ده‌یلی‌ مه‌یل ” ی‌ به‌ریتانی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌توێژه‌ره‌وان و زانایانی‌ زانكۆی‌ – ئه‌دنبره‌ – بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار توانایه‌كی‌ باشی هه‌یه‌ له‌تواندنه‌وه‌ی‌ چه‌وریه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ گه‌ده‌, كه‌چه‌ند كه‌سێكیان خستووه‌ته‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌كانیانه‌وه‌ و ڕۆژانه‌ په‌رداخێك شه‌ربه‌تی‌ هه‌ناریان داونه‌تێ‌ بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك و دواتر بۆیان ئاشكرا بووه‌ كه‌ته‌واوی‌ چه‌وریه‌ زیاده‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ گه‌ده‌یان تواوه‌ته‌وه‌ و چالاكیی گه‌ده‌شیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر باش زیادیكردووه‌, جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌هه‌نار سوودێكی‌ ئێجگار باشیشی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌نه‌خۆشیی فشاری‌ خوێن و دڵ و جگه‌ریان هه‌یه‌ . ئه‌مه‌و توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تری‌ زانكۆی‌ – بوستن – ی‌ ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌هه‌نار یاریده‌رێكی‌ زۆر باشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ لاوازیی سێكسی لای‌ پیاوان, به‌ده‌ر له‌وه‌ی‌ كه‌باشترین چاره‌سه‌ریشه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و به‌رگریكارێكی‌ كارایه‌ له‌به‌رده‌م شێرپه‌نجه‌دا, چونكه‌ چه‌ند مه‌وادێكی‌ زۆری‌ دژه‌ ژه‌هراوی‌ بوونی‌ تێدایه‌ .

له‌میانه‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌یانه‌وه‌ ئه‌و پسپۆڕانه‌ شه‌ربه‌تی‌ هه‌ناریان داوه‌ته‌ چه‌ندین ( كه‌روێشك ) و دوای‌ ماوه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌توانا و خێرایی هه‌ڵدانی‌ خوێن له‌ئه‌ندامی‌ نێرینه‌ییانه‌وه‌ زۆر زیادیكردووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌هێزتر و ڕێكخراوتر چالاكیی سێكسیان ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌وه‌شیان ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌هه‌نار چه‌ند مه‌وادێكی‌ زۆری‌ دژه‌ ژه‌هراوی‌ بوون و كارۆناتی‌ تێدایه‌ وه‌ك ” فینولیه‌ و تانین “, كه‌به‌ربه‌ستێكی‌ باشن بۆ ژه‌هراوی‌ نه‌بوونی‌ پڕۆتینه‌ گۆشتیه‌كان و به‌ر له‌زیادبوونی‌ كۆلیسترۆڵ و چه‌وریی ناو خوێن ده‌گرێت, كه‌ده‌بنه‌ هۆی‌ ڕه‌ق بوون و گیرانی‌ خوێنبه‌ره‌كان, جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌چه‌ند مه‌وادێكی‌ تری‌ به‌سوودی‌ بۆ لاشه‌ی‌ مرۆڤ تێدایه‌, وه‌ك شه‌كری‌ سروشتیی به‌سوود و پڕۆتین و ترشی لیمۆ و چه‌ند ڤیتامین و كانزایه‌كی‌ تریش .

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تری‌ زانكۆی‌ – كالیفۆرنیا – ی‌ ئه‌مریكاش ئه‌وه‌ی‌ پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ كه‌شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار ڕۆڵی‌ ڤیاگرای‌ سروشتی‌ ده‌گێڕێت له‌به‌هێزتر كردنی‌ چالاكیه‌ سێكسه‌كان و چاره‌سه‌ری‌ لاوازیه‌ سێكسیه‌كاندا, چونكه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌و ماددانه‌ی‌ كه‌دژه‌ ژه‌هراوی‌ بوونن, وه‌ هاتوچۆی‌ خوێن له‌ئه‌ندامی‌ نێرینه‌یی پیاواندا خێراتر و چالاكتر ده‌كات, وه‌به‌كارهێنان و خواردنی‌, یان خواردنه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌ی‌ شه‌ربه‌ت بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك هه‌مان كاریگه‌ریی ڤیاگرا و بگره‌ زیاتریشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .

هه‌ر به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ زانكۆی‌ كالیفۆرنیای‌ ئه‌مریكا, ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چاره‌كه‌ لیترێك له‌شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ شێرپه‌نجه‌ی‌ پڕۆستات, كه‌له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی‌ ته‌مه‌ندا مه‌ترسیه‌كانی‌ زیاتر و زیاتر ده‌بێت .

جگه‌ له‌و سوود و چاره‌سه‌ره‌ زۆرانه‌ی‌, ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ دوو كوپ شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار باشترین ده‌رمانه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی‌ سك چوون و هه‌وكردنی‌ ڕیخۆڵه‌ و گه‌ده‌ و سه‌رئێشه‌ش, وه‌به‌رگریكارێكی‌ باشیشه‌ بۆ دواخستنی‌ نیشانه‌كانی‌ پیری له‌مرۆڤه‌كاندا .

له‌و توێژینه‌وانه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌ كه‌خواردنه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار و هه‌نگوین به‌تێكه‌ڵی‌ ڕیخۆڵه‌كان نه‌رم ده‌كات و ڕێڕه‌وی‌ میزه‌ڕۆش به‌باشی پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌وكردن و به‌ردی‌ گورچیله‌ و ئازاری‌ سنگیش كه‌مده‌كاته‌وه‌ و هه‌ناسه‌دانیش ئاسانتر و خۆشتر ده‌كات .