hemerang.com

 

 

 

 

 

    B   C   D     F   G   H     J     L   M   N   O   P  Q   R   S   T   U   V   W   X   Y   Z

 
  کۆمه‌لێ شعر، که‌ به‌ هه‌ستێکی زۆر به‌رز ۆوتراو له‌ لایه‌ن خاتو سروه‌ ‌به‌ سوپاسه‌وه بۆ خۆسه‌ویستانی شعرو هونراۆه‌ ‌ 

 

خاتو سروه‌ خالیدزۆر سڵاوو ڕێزی بێکۆتاییم بۆ به‌ڕزتان وخوێنه‌رانی سایته‌که‌تان هه‌یه‌ سوپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی که‌ داتان به‌من
من ناوم سروه‌ خالید
له‌دایک بوی شاری سلێ مانیم
له‌ قوتابخانه‌ تا چواری ئاماده‌ییم خوێندوه‌
له‌ ساڵی 2002 ده‌ستم داوه‌ته‌ نوسین به‌ ده‌ر له‌ کۆری شعری چه‌ندین هۆنراوه‌م له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کانی کوردستان بڵاو کردۆته‌وه‌.سالی 2008 نامیلکه‌ شعری هه‌نگاوێک له‌ خۆشه‌ویستیم بڵاو کردۆته‌وه‌ ئێستاش له‌ سوید ده‌ژیم
سوپاس بۆ هه‌موان

 

بۆ په‌یوه‌ندی به‌ خاتو سروه tamanek.bewafaiy@yahoo.com

 

 

 

 

  بێ تروسکه‌م

             
 ساته‌کانی ته‌مه‌نم ڕۆی خۆشی ژینم لێ په‌ڕیوه‌
وشه‌ی شیعروهه‌سته‌کانم ساباتی خه‌م دایپۆشیوه‌
ده‌ستی زه‌مانه‌ی بێ وه‌فا تروسکه‌ی جوانی ون کردم
له‌ تاراوگه‌ی نامۆییدا بۆ خه‌ڵوه‌تگه‌ی ڕه‌شی بردم
سه‌یره!‌ به‌فری خه‌مه‌کانم هاوینیش ناتوێته‌وه‌
له‌ چوار وه‌رزا بێ به‌هارم باخچه‌م سه‌وز نابێته‌وه‌
به‌ختی منه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ نامۆیی له‌ دایک بووه‌
؟ده‌نا بۆچی خه‌نده‌ی زه‌مه‌ن بۆباره‌گای حه‌زین چووه
                         

 

 خۆزگه‌ی تۆ
                 

             
به‌ بێ ئاگا پێم ئه‌ڵێیت دڵم پێشکه‌شی تۆ بێت
خۆزگه‌ خوازی به‌وکه‌سه‌ی ڕۆژی جارێک ئه‌مبینێت
واده‌زانی دڵی من خه‌زنه‌ی شادی و خۆشییه‌؟
بڕوات بێ دڵخۆشییه‌که‌م بێداری و ناسۆرییه‌
؟ئیتر بۆ که‌سێکت ئه‌وێ که‌ دڵه‌که‌ت شاد نه‌کات
روخسارت بشێوێنێ و دڵیشت شه‌قار بکات؟
 

 

*** *** ****** *** ***

ماچ


زه‌رده‌ی تیشک له‌ چاو وون بوو

وا تاریکستان خۆی کێشا

چاوه‌ڕێبه‌ که‌ ئه‌م ماچه‌م

به‌ هه‌ورێکدا به‌ تۆ بگات

ماچی ته‌ڕم وه‌كو باران

وه‌ک شه‌ونمێکی به‌یانی

لێوه‌کانی تۆ ئاو ئه‌دات

له‌گشت سات و له‌ نیهانی...

*** *** ****** *** ***


هه‌توان

بولبولان خۆیان

که‌ ئاواز ده‌چڕن

هێشتا بۆ ناڵه‌ی

دڵم گوێ ئه‌گرن

تاڤگه‌ به‌ به‌رزیی

که‌ ده‌ هاژێنێ

منی لێ دیاربێ

ده‌نگی نامێنێ

که‌ هه‌وری به‌هار

تیشکه‌ داته‌وه‌

کڵپه‌ی هه‌ناوم

نا شارێته‌وه‌

ببیستم که‌سێک

ده‌نگی وه‌ک تۆیه‌

ده‌ڵێی سه‌فایه‌ و

مانگیش له‌ کۆیه‌

برینی سه‌ختی

سه‌ر دڵی ماتم

که‌ی ساڕێژ ده‌بێ؟

ببێت نه‌جاتم؟؟

 

*** *** *** *** *** ***

چاوه‌ ڕه‌شه‌که‌ت

چاوه‌کانت هێنده‌ جوانن

به‌ تاسه‌وه‌ ئه‌م دوێنن

تاکه‌ی ئه‌و چاوه‌ ڕه‌شانه‌ت

ڕیشه‌ی دڵم له‌ بن دێنن

که‌ ڕه‌شی چاوت به‌ جارێ

ئاوێزانی ناخم ئه‌که‌ی

خوێنی سوورم ڕه‌ش ئه‌گۆڕێ

کاتێ نیگاتم پیا ئه‌ده‌ی

ئه‌و کاتانه‌ش که‌ دیار نه‌بیت

چاوم وێڵی ڕه‌ش بینینه‌

هه‌ر چاوت به‌ ڕه‌ش ئه‌زانێ

له‌ سه‌حرای ڕه‌نگی زه‌مینا

وا ئاوێته‌ بوی له‌گه‌ڵم

ناتوانم پێلوی چاو داخه‌م

هه‌تا چاوڕه‌ش تۆ نه‌بینم

سه‌یری ڕه‌نگێکی تر ناکه‌م


*** *** ****** *** ***


په‌رۆشی ژووانێکم

وه‌ره‌ له‌ لام دابنیشه‌ .....

هیچیش نه‌ڵێیت دڵم خۆشه‌

ته‌نها ڕووخسارت ببینم

لێت تێ ده‌گه‌م خوێن شیرینم

گه‌ر چاوم له‌ چاوت ببڕم

ده‌توانم شیعرت بۆ بچڕم

ئه‌گه‌ر ده‌نگت بێته‌ به‌ر گوێم

ئاوازیشی بۆ دا ئه‌نێم

گه‌ر لێوت بده‌ی له‌لێوم

ئه‌یکه‌م به‌ گۆرانی و ئه‌یڵێم

شیعرم هه‌موی باسی تۆیه‌

خۆشی دڵم هه‌ر بۆ تۆیه‌

به‌ په‌رۆشم بۆ ژووانێ

بۆچی گشت جیهان نه‌زانێ؟

هه‌ر تۆم هه‌یه‌ به‌ته‌نهاوبه‌س

به‌س تۆ بۆ دڵخۆش بویت به‌ که‌س!!


*** *** ****** *** ***

چوارینه‌


له‌وکاته‌وه‌ی که‌ ڕۆیشتوی درگای دڵم داخراوه‌

به‌ بینینی هه‌مووکوڕێک فرمێسک له‌ چاوم ڕژاوه‌

بێ وه‌فاییت بوو به‌ داستان(خانی)ش ناتوانێ باسی کات

که‌سێک له‌ شێوه‌ت ببینم بێ شک دڵم پێی سووتاوه‌

تۆ له‌ هزری مندا ناژیت که‌چی عه‌شقی به‌م دڵه‌وه‌

ئاخر دڵ په‌ناهنده‌یه‌ و تۆش هاتوی ده‌ست به‌ گوڵه‌وه‌

گه‌ر به‌ نیازی به‌ زۆرداری له‌ ڕووی دڵما خۆت جێگیرکه‌ی؟

ئه‌وا دڵنیا به‌ که‌ تۆ ئه‌به‌د ناچیه‌ مه‌نزڵه‌وه‌!!!!!

*** *(سروه‌ دڵخۆش)* ***
tamanek.bewafaiy@yahoo.com
 

 

 

   

Favorite

    ئه‌م بابه‌ته‌ پرینت بکه‌ Print This Page
   گه‌رانه‌وه‌ بۆ به‌شی سه‌ره‌کی Back to main page

 

 


 

  سه‌ره‌نجی خۆت له‌سه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته‌‌ بنۆسه‌

 


ناوه‌که‌ت
Email Address
بابه‌ت
په‌یامه‌که‌ت

 

 

 

 

 

 

گه‌رانه‌وه‌ بۆ به‌شی سه‌ره‌کی

 

 

 

Copyright © 2007-2008   Hemerang Abdullah Dollamary