hemerang.com

 

 

 

 

 

    B   C   D     F   G   H     J     L   M   N   O   P  Q   R   S   T   U   V   W   X   Y   Z

 

 

ڕیشه‌ی ڕاپ بێژ ده‌ڵێت  بێوه‌فا قه‌بر نایگرێته‌ خۆ

 

دروست بوونی گۆرانی وه‌کو زۆربه‌ی بواره‌کانی تر به‌ چه‌ندین

 قۆناغی جیا جیادا تێپه‌ڕیووه‌ هه‌تا توانیانه‌ چه‌ندین شێوازی جۆر به‌جۆر دروست بکه‌ن و زۆربه‌ی میلله‌تانی جیهان به‌شدارن تیایدا و به‌ته‌نیا موڵکی که‌سێک نیه‌,شێوازی ڕاپ ئه‌گه‌رچی لای ئێمه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و به‌زمانی کوردی ده‌وترێت به‌لاَم ئه‌م شێوازه‌ له‌زۆربه‌ی وولاَتان زۆر ده‌مێکه‌ کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش بارو دۆخی ولآتمان وای کردووه‌ که‌ ئه‌م شێوازه‌ که‌متر بوترێت,ئێستا چه‌ندین گه‌نجی کورد له‌ ناوه‌وه‌ی ولاَت و ده‌ره‌وه‌ی ولآت کار له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌ ده‌که‌ن و هه‌ریه‌کێکیان به‌ جۆرێک باسی ئازار و چه‌وسانه‌وه‌ و خه‌مه‌کانی گه‌نجان ده‌کات و زۆرجاریش باس له‌ بواری سیاسی و کۆمه‌لاَیه‌تیش ده‌کرێت,ڕاپه‌ره‌کان پێیان وایه‌ که‌ گه‌نجی کورد زۆر به‌ توانان و به‌لاَم له‌لایه‌ن ده‌سه‌لآت و حکومه‌ته‌وه‌ یارمه‌تی نه‌دراون و زه‌مینه‌یان بۆ خۆش نه‌کراوه‌,ریشه‌ی ڕاپه‌ر له‌ ساڵی ١٩٨٨ له‌ شاری ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌دایک بووه‌ و ئێستا نیشته‌جێی ولاَتی سویده ئاماژه‌ی به‌ وه‌ش کرد له‌م ڕۆژانه‌ده‌ ‌ ئه‌لبوومه‌ تازه‌که‌ی بڵاو ده‌کاته‌وه‌ پێکهاتووه‌ له‌ له‌ شه‌ش تراک و وه‌ خه‌ریکی ڤیدۆ کلیپکی تازه‌شه‌ به‌ شێوازی مۆدێرن له‌م نزیکانه‌ چاوه‌روان بن، منیش به‌ پێویستم زانی دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌م تاوه‌کوو زیاتر ڕیشه‌ی ڕاپه‌ر بناسن .

سیزار جاف - پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ دیمانه‌که‌ بکه‌م کاکه‌ ڕیشه‌ کێیه‌؟
ڕیشه‌ - من ناوم ژوان ه‌ به‌ڵام هاورێکانم ناویان نام ڕیشه‌ له‌سه‌ر ناوی مامه‌ ڕیشه‌ ، وه‌ له‌ دایك بووی شاری ڕانیه‌م ڵا ساڵی 1988 .
سیزار جاف – کاکه‌ ڕیشه‌ حه‌ز ده‌که‌م که‌مێك باسی ژیانی خۆت و کاره‌هونه‌ریه‌کانت بکه‌یت ؟
ڕیشه‌ - ته‌مه‌نم 21 ساڵه‌ له‌ ووڵاتی سوێد ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م ، ماوه‌ی 7 ساڵه‌ کوردستانم جێ هێشتووه‌ ، ئێستاش سارقاڵی چه‌ند کارێکی هونه‌ریم وه‌کو ڕاپ وتن له‌ ئاینده‌کی نزیك گوێ بیستی ئه‌بن .

سیزار جاف – چ ساڵێك بوو ده‌ستت کرد به‌ ڕاپ وتن؟

ڕیشه‌ - ساڵی 2006 ده‌ستم کرده‌ ڕاپ وتن.

سیزار جاف – کێ زیاتر هانده‌رد بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپ بڵێی؟

ڕیشه‌ - ته‌نها هاوڕێکانم .

سیزار جاف – تا ئێستا له‌ چه‌ند کۆڕو ئاهه‌نگه‌کاندا به‌ژداریت کردووه‌ ؟

ڕیشه‌ - ئاگری نه‌ورۆزه‌کان له‌ شاری ( ماڵمۆ ) له‌ وڵاتی سوێد به‌ژدار بوومه‌ وه‌ له چه‌ند ئاهه‌نگه‌ کوردیه‌کان به‌ژداریم کردوه‌ و له‌ که‌ناڵی 1ی سوێدی ڕاپم وتووه‌ .

سیزار جاف – تۆ ڕاپ ته‌نها به‌ زمانی کوردی ده‌ڵێی؟
ڕیشه‌ - به‌ڵێ.
سیزار جاف – چۆن هاتیته‌ نێو دونیای هونه‌ری ڕاپ ؟

ڕیشه‌ - هه‌ر کوردایه‌تی وای لێکردم ببمه‌ ڕاپ بێژ.

سیزار جاف - زیاتر چ جۆرێك هۆنراوه‌ هه‌ڵده‌بژێری بۆ ڕاپ ؟

ڕیشه‌ - هۆنراوه‌کان له‌سه‌ر سیاسی بێت باس له‌ کوردستان بکات باس له‌ ژیانی گه‌نجان بکات.

سیزار جاف – ئه‌کرێت بزانین ڕاپه‌کانی تۆ له‌به‌ر چی زۆربه‌یان سیاسین یاخوو خۆت که‌سێکی سیاسی یان حه‌زت به‌ سیاسه‌ته‌؟

ڕیشه‌ - من که‌سێکی سیاسی نیم به‌ڵام ئه‌و زوڵمه‌ی که‌ له‌ کورد کراوه‌ وه‌ تاکو ئێستاش به‌رده‌وام ده‌کرێت بۆیه‌ پێم قه‌بوڵ ناکرێت بۆیه‌شه‌ به‌ ڕاپ ده‌ری ده‌که‌م .

سیزار جاف – ئه‌کرێت بزانین ئاواز و هۆنراوه‌کانی ڕاپه‌که‌ت کێ بۆت داده‌نێت ؟

ڕیشه‌ - شیعره‌کان هه‌مووی هی خۆم نیه‌ ، به‌شێك له‌ شیعره‌کان هی خۆمه‌ ئه‌و گۆرانیه‌ی که‌ به‌ناوی ( خه‌م ) که‌ له‌م ڕۆژانه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ ، شیعره‌که‌ هی ( پیشتیوان ) ه‌ ( شێخ به‌رهه‌م ) ئه‌ویش شیعرم بۆ ده‌نووسێت ئه‌و ڕاپه‌ی که‌ بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌ به‌ ناوی ( بێوه‌فا قه‌بر نایگڕێته‌ خۆ ) شیعره‌که‌ی هی ( فه‌یاق خه‌له‌وی ) ه‌ .

سیزار جاف - عه‌شق چی ده‌گه‌یێنێت لای جه‌نابت باوه‌رت به‌ عه‌شق هه‌یه‌ ؟

ڕیشه‌ - هیچ وه‌ڵامێکم ڵا نیه‌ به‌ڵام من عاشق نیم.

سیزار جاف – ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆت به‌ چی به‌سه‌ر ئه‌به‌یت؟

ڕیشه‌ - قوتابخانه‌ و موزیک .

سیزار جاف - به‌ چی گۆرانی بێژێک سه‌رسامی به‌ چی ڕاپ بێژێک ؟

ڕیشه‌ - ( ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ، زه‌که‌ریا عه‌بدوڵله‌ ) ، وه‌ له‌ ڕاپ بێژه‌کان ( ڕزگار و سه‌‌دۆ ).

سیزار جاف – کام ڕاپ بێژی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر تۆ تاوه‌کو ڕاپ بکه‌ی به‌ هاورێی خۆت؟

2pac ڕیشه‌ -

سیزار جاف – جگه‌ له‌ کاری هونه‌ری یان ڕاپ ئاره‌زووی ترت هه‌یه‌؟

ڕیشه‌ - هیچ ئاره‌زووی ترم نیه‌ ته‌نها موزیک ئاره‌زوومه.

سیزار جاف –له‌ ژیاندا ئاره‌زووت چیه‌ تا ئێستا بۆت نه‌کرابێت؟

ڕیشه‌ - 4 پارچه‌ی کوردستان یه‌ك بگرن ، ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین ئاره‌زوومه‌.

سیزار جاف – هیچ ئامێرێکی موزیک ده‌ژه‌نی یاخوو هه‌وڵت بۆی داوه‌ تا فێری بیت؟

ڕیشه‌ - نه‌خێر به‌ ته‌واوی هێج ئامێرێك ناژه‌نم به‌ڵام ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌م فێری که‌مانچه‌ بم.

سیزار جاف - خۆشترین ڕۆژت و ناخۆشترین ڕۆژت چی بوو؟

ڕیشه‌ - ناخۆشترین ڕۆژم ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌ کوردستان دابرام ، خۆشترین ڕۆژم ئه‌وه‌ بوو که‌ بۆ یه‌که‌م جار به‌ سه‌فه‌ر گه‌ڕامه‌وه‌ کوردستان.

سیزار جاف – ئه‌کرێت بزانین ناو نیشانی ئه‌لبومه‌که‌ت چیه‌ ، له‌ چه‌ند تراک پێکهاتووه‌؟

ڕیشه‌ - ناوی ئه‌لبومه‌که‌م ( خه‌م یێخه‌ی گرتووم ) وه‌ له‌ شه‌ش تراک خۆی ده‌گرێت .

سیزار جاف – دوا پڕۆژه‌ی هونه‌ریت چیه‌؟

ڕیشه‌ - دوا پڕۆژه‌ی من ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێستا سه‌رقاڵی ڤیدۆ کلیپێکم به‌ شێوازێکی مۆدێرن و ڕاپی سه‌رده‌م به‌ زمانی کوردی ده‌ڵێم.

سیزار جاف – ئێمه‌ له‌ کۆتایی ئه‌م دیمانه‌یه‌ زۆر سوپاسی به‌رێزتان ده‌که‌ین که‌ ئه‌م کات و ساته‌تان به‌ ئێمه‌ به‌خشی هیوادارم سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنیت به‌رده‌وام بی له‌ هونه‌ری ڕاپ ،ئه‌گه‌ر ئێوه‌ شتێکتان مابێت بفه‌رموون ؟


ڕیشه‌ - من زۆر سوپاسی تۆ ده‌که‌م کاك سیزار جاف گیان به‌راستی کاره‌کانی تۆ زۆر جوانه‌ هوادارم به‌رده‌وام بی له‌ کاره‌ پێرۆزه‌که‌ت جێگای ده‌ست خۆشیه‌ هه‌موو کاتێک له‌ تۆ زۆر سوپاس دووباره‌ زۆر سوپاس منیش هیچم نه‌ماوه‌.


ئاماده‌کردنی /سیزار جاف/‌هۆڵه‌ند
SizarMusic09@Live.NL

 

 

 

   

Favorite

    ئه‌م بابه‌ته‌ پرینت بکه‌ Print This Page
   گه‌رانه‌وه‌ بۆ به‌شی سه‌ره‌کی Back to main page

 

 


 

  سه‌ره‌نجی خۆت له‌سه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته‌‌ بنۆسه‌

 


ناوه‌که‌ت
Email Address
بابه‌ت
په‌یامه‌که‌ت

 

 

 

 

 

 

گه‌رانه‌وه‌ بۆ به‌شی سه‌ره‌کی

 

 

 

Copyright © 2007-2009   Hemerang Abdullah Dollamary