بەشی سەرەکی / زاخاوی مێشک / دەشنێ موراد خەڵاتكرا

دەشنێ موراد خەڵاتكرا

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە دەزگاکانی راگەیاندن لە هۆڵی تەلاری هونەری سلێمانی، دەزگای راگەیاندنی کورد فۆکس، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە گۆرانیبێژ دەشنێ موراد.

بەڕێوەبەری دەزگای راگەیاندنی کورد فۆکس باوان ڕزگار، بە ئاژانس و رادیۆی ڵەیامنێری راگەیاند، لە ڵای ئەو کار و چالاکیانەی دەشنێ موردا لە بواری هونەری گۆرانی گووتن بەرهەم هێناون، بەتایبەتیش ئەو گۆراینیە ئینگلیزیەی لەم دوایانەدا تۆماری کرد، خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشییە ئەو گۆرانیبێژە.

ئەوەیشی ختسە روو، خەڵاتکردنی هونەرمەندان لەلای ئەوانەوە بەردەوام دەبێت، لە داهاتوودا ژمارەیەک هونەرمەندی دیکە بەسەر دەکەینەوە کە لەبوارە جیاوازەکانی هونەردا کاردەکەن.

بەڕێوەبەری دەزگای راگەیاندنی کورد فۆکس ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد، چەندین چالاکیمان لە بەرنامەدایە، لەوانە سازدانی کۆنسێرت و بەرهەمهێنانی کلیڵی گۆرانی بۆ گۆرانیبێژان کە لەداهاتوودا دەیانخەینە بواری جێبەجێ کردنەوە. 

Scroll To Top

Facebook